plus4
berî 4 salan
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەسەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای یەكێتی گەیشتە شاری بەغدا.
سەردانەكەی لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەی شەممە لەدانیشتنی پەرلەماندا سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت.
هاوپەیمانی سێ قۆڵی پارتی و سەدڕ و سوننەكان، رێبەر ئەحمەد -یان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە و یەكێتیش سورە لەسەر بەرهەم ساڵح.
هاوپەیمانی سێ قۆڵی هەموو هەوڵی خۆی خستووەتەبەر بۆ ئەوەی سبەی كاندیدەكەی پارتی ببێتە سەرۆك كۆمار.





