كریكار
plus4
پێش ٢ ساڵ

دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لەراپۆرتێكیدا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە ئەو تایبمەتمەندی و جیاكاریەی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نشینگە لەوەزارەتی ناوخۆ بە شێوەی راستەوخۆ بە كەسایەتییەكانی دەدات بەبێ هەمەهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر داتا و ژمارەی راستەقینەی بیانییەكان هەیە و هۆكار و هاندەریش بوە بۆ بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە.

 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، دەستەی دەستپاكی ئاشكرای دەكات كە داتایەكی ورد لەبارەی مولكەكانی فەرمانگەی خانەنشینی و بیمەی كۆمەڵایەتی ( باڵەخانە، خانوو، زەوی كشتوكاڵی ) لەبەغدا و پارێزگاكانی تر له‌وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نیه‌، ئەوەش وایكردووە بەشێوەی نایاسایی مامەڵەی پێوە بكرێت.