زیندانی
plus4
پێش 7 کاتژمێر

زیاتر لە 1000 کەس ئازادکران و زۆربەیان بەر لێبووردنی گشتی کەوتوون 

 

زیاتر لە هەزار کەس ئازادکران و کە بەشێکی زۆریان بەر لێبووردنی گشتی کەوتن.

 

لەوبارەیەوە موراد ساعدی؛ وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرایکرد: تەنها لەنێو مانگی 10دا، هەزارو 56 کەس لەزیندانیکراوانی عێراق ئازادکراون زۆربەشیان بەر لێبوردنی گشتیی کەوتوون و بەشێکیشیان بەبڕیاری تر ئازادکراون.

 

وتیشی: لەکۆی ئەو هەزارو 56 کەسە، 666 کەسیان بەر لێبوردنی گشتیی کەوتوون کە 25 کەسیان ژنن و 390 کەسیشیان بەبڕیاری تر ئازادکراون، بەشێک لەو ئازادکراوانەش تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 25 ساڵانە.

 

ئەوەشی ئاشکراکرد کە بەغدا لەپلەی یەکەم دێت لەڕووی زۆریی ژمارەی ئازادکراوانەوە، بەجۆرێک لەگرتووخانەی عەدالەی 2ی پارێزگاکە 193 کەس ئازادکراون، لەپلەی دووەمیش گرتووخانەی ناوەندیی بەسرە دێت کە 179 کەسی لێ ئازادکراوە.

 

زیاتر وتی: لەگرتووخانەی تاجی 64 کەس و لەگرتووخانەی ناوەندیی ناسرییەش 47 کەس ئازادکراون.