النفط
Plus4
berî 15 deqîqe

هەرێم دەستی بەسەر چەند کێڵگەیەکی نەوتدا گرتووە کە موڵکی کۆمپانیای نەوتی باکورە


باسم محەمەد خزەییر وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: چەند کێڵگەیەکی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی بە سەردا گیراوە کە موڵکداری بۆ کۆمپانیای نەوتی باکور دەگەڕێتەوە .

دەشڵێت: چەند لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بەقاچاخبردنی نەوت لە کێڵگەکانی نەوتی باکور پێکهێندراوە

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەو ئاراستەیە کار دەکات، سوپای عێراق بەرپرسیارێتی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لە باکورەوە تا باشور بگرێتە ئەستۆ.