plus4
پێش مانگێک
موقەدەم سەجا عەبایەچی ئەفسەری پۆلیسی هاتوچۆی عێراق لەوەڵامی هاوڵاتیەک کە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی جامی رەش بوە سزای پێبژاردن کراوە لەکاتێکدا لەسەر ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژە بەوەدراوە کە جام رەشە؛ دەڵێت: نەخێر نابێت سزا بدرێی و ئەوەی کراوە سەرپێچییەو دەبێت بێی سکاڵا تۆمار بکەیت و سزاکەت هەڵوەشێنرێتەوە.
ئەو ئەفسەرە کە بەرنامەیەکی تایبەت بە رێنماییەکانی هاتوچۆ هەیە دەشڵێت: یاسا هاتوچۆی هەرێم و عێراق و سزاو رێنمایی و رسوماتەکان یەکخراوەتەوە؛ هەر بۆیە مۆڵەتی جام رەشکردن کە هەرێم بەرانبەر بڕە پارەیەک بەشۆفێرانی دەبەخشێت، لە هەموو عێراق کاری پێدەکرێت و بۆ کەسیش نییە لێپرسینەوەی لێبکات ئەگەر لەساڵنامەکە ئاماژەی پێدرابوو.





