Plus4
پێش 13 کاتژمێر
ئەمڕۆ هەردوو حكومەتی عیراق و توركیا رێككەوتنێكیان لەبارەی پرسی ئاو بەئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئیمزاکرد.
رێکەوتنەکە لەنێوان فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق و هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا واژۆكراوە.
سودانی لەبارەی رێکەوتنەکە رایگەیاند، رێکەوتنەکه یەکێکە لەو رێگاچارانەی کە لەنێوان هەردوو وڵات گیراوەتەبەر، کە لەرێیەوە چەند پرۆژەیەکی ستراتیژی هاوبەش دروستدەکرێت و سودی دەبێت بۆ کەرتی ئاو و روبەڕووبونەوەی کەمئاوی.
ساڵانێکە عێراق روبەڕووی کەمئاوییەکی بێ وێنە بوەتەوەو ئاستی ئاوی هەردوو روباری دیجلەو فوڕات بەشێوەیەکی مەترسیدار کەمیکردووە.




