Plus4
berî 54 deqîqe
ئەمرۆ چوارشەممە دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند : "تیمەکانی لێکۆڵینەوە لە پارێزگای سەلاحەدین دوای وردبینییەکی چڕ، توانیویانە پەردە لەسەر ئەم گەندەڵییە لابدەن کە چەند ئەفسەرێکی پلە باڵا تێوەگلاون."
بەپێی زانیارییەکانی دەسپاکیی عێراق، بەرپرسی بەشی پێبژاردنەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سەلاحەدین، کە ئەفسەرە بە پلەی عەقید، دەستکاریی ٣٤ هەزار و ١٦٤ پسوولەی پێبژاردن (غەرامە)ی کردووە.
هاوکات لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، دەرکەوتووە ئەفسەرێکی دیکەی هەمان بەڕێوەبەرایەتی بە هەمان پلە، دەستکاریی ٢٢ هەزار پسوولەی دیکەی کردووە و بڕی ٣٣٩ ملیۆن و ١٣٥ هەزار دیناری بردووە.
دەستەی دەسپاکیی عێراق دەڵێ: "لێکۆڵینەوەکان سێ ئەفسەری دیکەش دەگرێتەوە کە یەکێکیان پلەی عەمیدە، ئەوەش بەهۆی کەمتەرخەمییان لە وردبینیی پسوولەکاندا کە رێگەی خۆشکردووە بۆ ئەم دزییە گەورەیە."
ئێستا تەواوی پسوولە دەستکاریکراوەکان وەک بەڵگە دەستیان بەسەردا گیراوە و پەڕاوی یاساییان بۆ کراوەتەوە تاوەکو بەپێی مادەی (٣١٥) لە یاسای سزا.
راشیگەیاند کۆی بڕی ئەو پارەیەی دەستکاری کراوە زیاترە لە دوو ملیار دینار .




