plus4
berî 1 saet
ئەنجومەنی وەزیران نرخی دۆلاری جێگیرکرد
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نرخی دۆلاری لەبانک و نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی جێگیرکرد.
بەپێی نوسراوەکە کە لەئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت؛ وەزارەتی دارایی دۆلار بە بەهای 1500 دینار دەفرۆشێت، بە 1510یش بە بانکەکان دەفرۆشرێت، بە 1520یش دەدرێتە دامەزراوە و بانکە ناحکومییەکان و سودمەندان.




