مالک
berî 53 deqîqe

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیاری دا سزای لەسێدارەدانی (نیدال مالیک حەسەن ) ئەفسەری پێشوو و پزیشکی دەروونی لە سوپای ئەمریکا کە بە ڕەگەز عەرەبە، لە ڕێگەی دەستڕێژی گولـلەوە جێبەجێکرد.

ئەم بڕیارە دەبێتە یەکەم لەسێدارەدانی سەربازی بەو شێوازە لە ئەمریکا لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەمەوە؛ پێشنیازەکە لەلایەن وەزیری جەنگی ئەمریکاوە  دراوە و لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە پەسەند کراوە.

نیدال حەسەن لە ساڵی  ٢٠٠٩ لە بنکەی «فۆرت هوود» لە ویلایەتی تێکساس تەقەی لە سەربازەکانی بەتالیۆنەکەی خۆی کرد و لە ئاکامدا  ١٣ سەربازی کوشت و  ٣٢ کەسی دیکەی بریندار کرد، ئەم رووداوە کە وەک خوێناویترین هێرش بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە مێژووی وڵاتەکەدا تۆمار کرا.

نیدال لە  ٨ ئەیلولی ساڵی ١٩٧٠ لە  لە دایک و باوکێکی پەناهەندەی فەلەستینی موسڵمان کە رویان کردۆتە ئەمریکا  لە شاری ڤەرجینیا هاتۆیە دونیاوە . نیدال پزیشکی دەرونی بوو لە ناو سوپای ئەمریکا.