Plus4
berî 1 saet
هەولێر و بەغداد لەسەر چەند خاڵێکی بودجە ناکۆکن و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن
دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژە بودجەی 2027 بەردەوامە .
دەشڵێت، هەرێمی کوردستان داوا دەکات پشکی لە بودجە بە ڕێژەی %14.14 بێت لەسەر بنەمای دواین سەرژمێریی گشتیی کە ئەنجام درا، بەڵام حکومەتی بەغداد پشکی هەرێمی بە %12.7 دیاری کردووەو دەڵێت لەسەر ئەو بنەمایەیە کە ئاوارەکان و ئەو کەسانەی خاوەنی ئیقامەن و ئەوانەیشی عێراقیی نین و ڕەگەزنامەیان پێدراوە لە پشکی هەرێمی کوردستان دەرکراون و ئەوەندەی دەمێنێتەوە.
باسی لەوەشکردووە، ناکۆکییەکی دیکە لەسەر بڕی ڕادەستکردنی نەوتەو بەغداد داوا دەکات هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل ڕادەست بکات، بەڵام هەرێم بەو بڕە رازی نییەو دەیەوێت 250 یان 280 هەزار بێت لەسەر بنەمای ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان هەردوولا.
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیکردەوە ناکۆکییەکی دیکەی هەردوولا لەسەر باج و گومرگە، عێراق دەڵێت داهاتی باج و گومرگ سیادییەو دەبێت بگەڕێتەوە ناوەند، هەرێم دەڵێت سیادی نییە، هاوکات ئەنجومەنی دەوڵەت لە تەفسیری خۆیدا پشتگیریی ڕایەکەی عێراق دەکات و دەڵێت سیادییە.




