plus4
پێش 8 کاتژمێر
بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی هەرچوار مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵ، کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیرانی کورد لەبەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە.
بڕیاریشە لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرانی کورد داوا لەسوودانی بکەن تا لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاربدات بەخەرجکردنی مووچەی مانگی ٩ی مووچەخۆرانی هەرێم و تا مووچەکە بەر لەهەڵبژاردن دابەشبکرێت.
داواکارییەکی تری وەزیرانی کورد بۆ سوودانی ئەوەیە بۆ دڵنیایی بڕیارێک بدات تا هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت و تەواوی مووچەکان لەنێو دوو مانگی داهاتووی ئەمساڵدا خەرجبکرێن.




