plus4
پێش ساڵێک
ئیحسان یاسری راوێژکاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: بۆ یەکەم جار یەدەکی بانکی ناوەندی 90 ملیار دۆلاری تێپەڕاند کە دەبێتە پاڵپشتییەکی باش بۆ دراوی نەختی.
وتیشی، ساڵی داهاتوو دراوی 20 هەزار دیناری چاپ دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەت دەرفەتی لەبەردەستە بۆ بەرزکردنەوەی موچەی خانەنشین و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی.