plus4
berî 3 salan
لە سەروبەندی سێیەم رۆژی فیستیڤاڵی كەركوك بۆ تەكنەلۆژیا و داهێنان، پاڵەوانێتیەكی یاری شەتڕەنج سازكرا
ئەو پاڵەوانێتیە بەسەرپەرشتی لقی كەركوكی یەكێتی شەتڕەنجی عیراقی بەڕێوەچوو، تێیدا 18 یاریزان لەسەر ئاستی تەمەنە جیاوازەكان بەشداریان كردبوو، هاوكات چەند یاریزانێكی هەڵبژاردەی عیراقیش بەشداریان تێیداكردبو، یاریەكانی پاڵەوانێتیەكە بەشێوازی سویسری بەڕێوە دەچون
لە كۆتاییشدا دیاری و خەڵات بەسەر یەكەم و دووەمی پاڵەوانێتیەكە و یاریزانە سەركەوتوەكان دابەشكران.







