Plus4
berî 1 saet
جەلال شێخ ناجی و قاسم ئەعرەجی پێشهاتە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن
جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ، لە بەغداد لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆبووەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا پێشهاتە ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی هەماهەنگییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەنێوان دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق کرایەوە ، بە شێوەیەک ببێتە مایەی سەقامگیری زیاترو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا .
هەر لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا ، پێویستی کاری هاوبەش و بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە هەمەلایەنەکان دووپاتکرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکان




