Plus4
berî 1 saet
قۆناغێکی دیکەی پرۆژەی چاککردن و فراوانکردنی رێگای کەرکوک - چەمچەماڵ دەستپێدەکات
رێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، پێشوازی کرد لە ئاوارە ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر و دلاوەر عومەر، بەڕێوەبەری شارەوانی ناحیەکە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگی تەواوکردنی پرۆژەی چاککردن و فراوانکردنی رێگای کەرکوک - چەمچەماڵ کرا.
رێبوار تەها ئاشکرای کرد لە هەفتەی داهاتوودا قۆناغێکی دیکەی پرۆژەکە کە بریتییە لە کۆنکرێتکردنی رێڕەوی بارهەڵگرەکان و بلوارەکانی لە بازگەی کەرکوکەوە تاوەکو قەرەهەنجیر دەست پێدەکات، و لە قۆناغەکانی داهاتووشدا بەشەکەی دیکەی لە قەرەهەنجیرەوە بەرەو چەمچەماڵ جێبەجێ دەکرێت




