دیناری ساختە
plus4
berî 59 deqîqe

 ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی گومرگی مەرزی شەلەمچە لە سنوری عیراق  و ئێران  تۆمەتبارێکیان بە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دیناری ساختەوە دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە تەواوی پارە ساختەکە لە جۆری ٢٥ هەزار دیناری بووە و ویستویەتی لە ناو خاکی عیراقدا ساغی بکاتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی سنوری عیراق پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و رادەستی یاسا کراوە.

 ئەمە یەکەمجار نییە لە مەرزی شەلەمجە  دەست بەسەر پاری ساختەدا بگیرێت و هەفتانە چەندین تۆمەتبار بە تۆمەتی هێنانی مادی هۆشبەر و پارەی ساختە دەستگیر دەکرێن.