plus4
berî 2 saet
مازن غەریب: پۆستە ئەمنییەکانی کەرکوک لەدەست کەرکوکییەکاندا نییە
پەرلەمانتار مازن غەریب رایگەیاند: 34 پۆستی ئەمنی کەرکوک لەلایەن ئەفسەرانی خەڵکی شارەکانی دیکەوە بەڕێوەدەبرێت و باشترین ئەفسەرانی کەرکوکیش لەبەشەکان بێ کارو پۆست دانراون.
وتیشی: کەرکوک بەتەنها لەلایەن پێکهاتەی عەرەبەوە بەڕێوەدەبرێت و کوردو تورکمان هیچ دەسەڵاتێکیان نییە.
داوای لەسەرۆک وەزیران کرد ئەگەر دەیەوێت کەرکوک سەقامگیر بێت، دەبێت بدرێتەوە دەستی کەرکوکییەکان بەتایبەت دۆسییەی ئەمنییەکەی.




