دادگای سلێمانی
Plus4
berî 57 deqîqe

دادگاى سلێمانى بڕیاریدا لەمەودوا خانو و شوقە و موڵک نەکرێت بەناوى عەرەب و بیانییەوە

 
دادگاى سلێمانى بڕیاریدا  لەمەودوا خانو و شوقە و موڵک ناکرێت بەناوى عەرەب و بیانییەوە

دادگاى سلێمانى دەڵێت، لە پێناو پاراستن و ڕێگریکردن لە شێواندنى دیمۆگرافیاى کوردستان ئەو بڕیارەى داوەکە ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەم شێوەیە دەردەچێت.

بەپێی وتەی ئومێد جاف، یەکێک لە پارێزەرانى کەیسەکە، دادگاى کارگێڕى سلێمانى، لەسەر شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستان و بە تایبەتى سلێمانى، لە بارەى فرۆشتنى موڵک و خانوو زەوى بە هاوڵاتییانى عەرەب و بیانى لە سلێمانى، بڕیاریدا لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک موڵک و زەوى و شوقە بە عەرەب و بیانى نەفرۆشرێت.