Plus4
berî 3 saet
١٠٠ دۆسێی گەندەڵی ئاشکرادەکرێت
عێراق دەیەوێت پەردە لەسەر ١٠٠ دۆسێی گەندەڵی لاببات و ئاشکرایان بکات،. ئەم کارەش لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان وروژاندویەتی و دەیەوێت بیانخاتە بەردەم دەستەی دەستپاکی و ئەنجومەنی دادوەری عێراق.
فاروق یاسری کە ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانە بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە ، دۆسێکان خۆی لە کەرتەکانی وەبەرهێنان و تەندروستی و نەوت و کارەباو شارەوانییەکان دەبینێتەوە.
دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو میوانداری سەرۆکی دەستەی حەج و عەمرە دەکرێت و باس لەو سکاڵا و گازندانە دەکرێت کە لە تیروپشکی حەج و ئالییەتەکانییدا هەیە.




