عەلی زەیدی
Plus4
berî 1 saet

 مەنسور بعێجی پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند عەلی زەیدی ئاشکرای کرد کە لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا ڕێکەوتووە، بەمنزیکانە ۳.٥ ملیار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەنێوان ۱٥٥ بۆ ۱٦۰ هەزار دیناردا،وتیشی بەڵێنی بە پەرلەمانتاران دا چیتر ئەم جیاوازیە زۆرە لە نرخی دۆڵاری فەرمی و بازاڕ نەمێنێت.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرلەمان پڕۆژەیاسای بودجە لەسەر بنەمای ۱٥۰۰ دینار بۆ هەر دۆلارێک پەسەند دەکات و مۆڵەتی سێ مانگ دەداتە حکومت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریب.