Plus4
berî 1 saet
🔺عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەنجومەنی نوێنەران:
🔶 نرخی دۆلارم بەرزکردووەتەوە و تەنها خۆم بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرم ئەگەر کارێکی خراپیش بێت.
🔶 بەهای دۆلارمان بەرزکردوووەتەوە چونکە حکومەت لەبەردەم سێ بژاردە بووە، بژاردە باشەکەیان لەهەموی تاڵترە.
🔶 یەکەم: پاشەکەوتی زۆرەملێ لەسەدا 35ی موچەی فەرمانبەران.
🔶دووەم: دابەشکردنی موچە ٤٥ رۆژ جارێک
🔶سێیەم: پەنابردن بۆ قەرزکردن و نغرۆکردنی دەوڶەت لە قەرزدا، لە کاتێکدا وڵات خۆی لە بنەڕەتدا بەدەست قەرزەوە دەناڵێنێت.
🔶 ئابوریی وڵات لە دۆخێکی سەخت و گەمارۆیەکی رانەگەیەندراودا دەژی، بەهۆی جەنگی ناوچەکە و داخرانی گەروی هورمز.
🔶 حکومەت نایەوێت قەرز بکات بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ماندووکردنی زیاتری ئابوری.
🔶 قەبارەی قەرزەکانی عێراق زیاتر لە ٢٠٨ تریلیۆن دینارە.
🔶مانگانە حکومەت پێویستی بە ١٠ تریلیۆن دینارە بۆ موچە.




