Plus4
berî 1 saet
پێشنیاز دەکرێت مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بە دۆلار بدرێت
سەدرەدین قەبانچی، پێشنوێژی هەینیی مزگەوتی نەجەف لە گوتاری ئەمڕۆ هەینیدا، داوای لە حکومەتی عێراق کرد چاو بە بڕیاری دابەزاندنی بەهای دیناردا بخشێنێتەوە.
گوتیشی: ئەگەر حکوومەت لە بڕیارەکەی پاشگەز نەبێتەوە، دەبێت مووچەی فەرمانبەران بە دۆلاری ئەمریکی بدات تاوەکو بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێت.
ئەم پێشنیارەی پیاوانی ئایینی لە حەوزەی نەجەف دوای بڕیاری حکومەتی عێراقی دێت بە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، کە مووچەی فەرمانبە و مووچهخۆران بە دۆلار دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد : ٩٠٪ی داهاتی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت و گەرووی هورمز بەڕووی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی عێراقدا کراوەیە، بۆیە دەبێت چارەسەری بەپەلە بۆ قەیرانی دارایی بدۆزرێتەوە."




