فەرماندەی پۆلیس
Plus4
berî 1 saet

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک وەڵامی ئەنجومەن دەداتەوە

 
سەرچاوەیەک لەنوسینگەی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: هۆکاری ئامادەنەبونی فەرماندەی پۆلیس لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەن بەهۆی بانگهێشتنەکردنی فەرمییەوە بوە.

وتیشی، فەرماندەی پۆلیس لەرێگەی فەیسبوک و سۆشیال میدیاوە زانیوێتی دانیشتنی ئەنجومەن هەیە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، دەبوو سەرۆکایەتی ئەنجومەن بە نوسراوی فەرمی فەرماندەی پۆلیسی بانگهێشت بکردایەو هۆکاری بانگهێشتەکەشیان بخستایەتەڕوو تاوەکو دۆسییەکانی ئامادە بکردایە دواتر ئامادەبونیشی دەبێت بەرەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بێت.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جەختیکردەوە کە رێکار لەدژی فەرماندەی پۆلیس دەگرنەبەر بەهۆی ئامادەنەبونی لەدانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا.