Plus4
berî 1 saet
یەک هەنگاو لە شەڕی راستەوخۆی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەربوین
دوای ئەوەی ئیسڕائیل بنکەیەکی سەربازی تایبەتی لە سوریا بۆردومان کرد کە هێزەکانی تورکیای لێیە، تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا هۆشداری لە ئەگەری پێکدادانی راستەوخۆی نێوان تورکیا و ئیسرائیل و رایگەیاند یەک هەنگاوی مابوو شەڕەکە روبدات.
تۆم باراک بە ئاژانسی رۆیتەرزی راکەیاندووە ، پێش بۆردومانەکە هێزەکانی تورکیا ئاگادار نەبوون کە فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئەو بنکە تایبەتەی سووریا دەکاتە ئامانج و ناشیانزانی ئامانجەی ئەو فڕۆکانە چییەو سەر بەکێیە ، بۆیە ئەگەری هەبوو فڕۆکەی جەنگی بۆ روبەروبونەوەی فڕۆکە ئیسڕائیلییەکە ئاڕاستەکەن .
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەوەی رویدا جدی و جێی نیگەرانییە رەنگە ببوایەتە هۆی هەڵکشانی زیاتر و رووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئیسرائیل و تورکیا.




