پۆلیسی کەرکوک
Plus4
berî 56 deqîqe

وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بۆ دەکرێتە ئامانج؟


دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی عەقید عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک کە لێپرسینەوە لەسواڵکەرێک دەکات، سەرەتا لەسۆشیال میدیا و دواتر لەکەناڵەکانی تەلەفزیۆن هێرش بۆ سەر ئەو ئەفسەرە دەستیپێکرد.

لەئێستادا بەدەیان بەرپرس و پەرلەمانتارو پارێزەرو چالاکوانی عەرەب و تورکمان بەناوی هاوسۆزی و جوڵاندنی سۆزی خەڵکەوە، سکاڵای یاساییان دژی ئەفسەرەکە تۆمارکردووە.

وەزارەتی ناوخۆیش لەژێر کاریگەری ئەو هەڵمەتەدا بانگهێشتی ئەفسەرەکەی کردووە و لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێناوە.

هەڵمەتەکە لەدژی وتەبێژی پۆلیس کە کوردە بەشێوەیەکە کە خەڵکیان بەتەواوی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە لەکاتێکدا رێوشوێنێک بوە دژی دیاردەی سواڵکردن و بەهیچ شێوەیەکیش رێکار دژی سواڵکەرەکە نەگیراوەتەبەر جگە لە هۆشداری پێدان کە کاری وەها نەکات.