Plus4
berî 1 saet
لەسەر راسپاردەی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرجەم دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی کەرکوک، خانەقین، شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم وەرگیران.
دوای ئەوەی دەرگای پێشکەشکردن لە رێگەی سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ ی بەشی کوردی لەو ناوچانە کرایەوە، لە قۆناغی یەکەمدا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی ٨٧٨ خوێندکار نیشاندرا بە هەمان پێوەر و کۆنمرەی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ - ٢٠٢٧




