سەردانی
Plus4
berî 1 saet

پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ دابینکردنی مافی ڕەوای کەرکوکییەکان 


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد سەمعان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک کرد.

لە دیدارێکدا جەخت لە هەماهەنگی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک کرایەوە، لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی شارەکە.

سەرۆکی یەکێتی وتی، کەرکوک نموونەی پێکەوەژیان و تەباییە، پێویستە هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دابینکردنی مافی ڕەوای کەرکوکییەکان بەبێ جیاوازی.