داخستنی رێگا
Plus4
berî 1 saet

لە کەرکوک بەڵێندەرێک ئەو رێگایە دادەخات کە خۆی دروست کردووە.

رێگاکە دوو سایدە و درێژییەکەی 27 کیلۆمەترە و کەرکوک بەقەزای بێجی لەسەڵاحەدین دەبەستێتەوە.

پڕۆژەکە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان دروستکراوە، کە بڕەکەئ چوار ملیار و 600 ملیۆن دینارە.

سەرەڕای ئەوەی رێگاکە دوو مانگە تەواو بووە بەڵام ئیدارەی کەرکوک بە فەرمی پڕۆژەکەیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆیش بەڵێندەرەکە وەک کاردانەوەی دژی وەرنەگرتنی، بەخۆڵ رێگاکەی داخست.