ibrahim
Plus4
پێش ٢ ساڵ

ئیبراهیم بایش، یاریزانی یانەی قوە جەویەی عیراقی ئامادەیە داواکەی عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عیراق جێبەجێ بکات، کە ئەویش داوای لیبوردنە لە یاریزانە عیراقیەکانی خولەکانی ئەورپا.

پێشتر لە لێدوانێکیدا باییشی یاریزان رایگەیاندبوو، یاریزانە ئاوارەکانی دەرەوەی عیراق کە پێیان دەڵێن(المغتربین)، شاییستەی ئەوە نین درێسی هەڵبژاردەی عیراق بپۆشن.

ئەم ووتانەی بایش توڕەیی شەقامی وەرزشی عیراقی لێکەوتەوەو هەرزوو لە ریزی هەڵبژاردەی عیراق دورخرایەوە.

بەڵام لە دوای دەستنیشانکردنی عەبدولغەنی شەهد بە راهێنەری هەڵبژاردەی عیراق بۆ دوو یاریە چارەنوسازەکەی هەڵبژاردەکە بەرامبەر بە هەڵبژاردەکانی ئیمارات و سوریا، لە میانی دوایین قۆناغی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، شەهدی راهێنەر لە لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەکە بانگهێشتنامەی ئاڕاستەی ٤٣ یاریزان کردوە، لە لیستەکەدا ئیبراهیم باییش بوونی هەیە.

لە ئێستاشدا چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بایشی یاریزان لەرێگەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوای لێبوردنی خۆی بڵاو بکاتەوە.