plus4
پێش ٢ ساڵ
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بە مەرسومێكی كۆماری، " مەدالیای باڵای شەرەف " ی بە عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەخشی.
بەپێی راگەیاندراوێكیش كە دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویكردووەتەوە، پێدانی ئەو مەدالیایە بە سەرۆكی دەزگاكە، لەپای رۆڵی ناوبراو لەتێكشكاندنی گروپە تیرۆریستییەكان و داعش دێت كە هاوكات رۆڵێكی گەورەشی لەپەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا بینیوە