Plus4
berî 46 deqîqe
لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل شەڕ رویدا و بریندارێ زۆر هەیە
کەمێک پێش ئێستا لەگەڕەکی خۆرز-ی قەزای داقوق، بەهۆی راگرتنی ئۆتۆمبێل، شەڕ رویداوەو حەوت کەس بریندار بونە.
سەرچاوەیەکی تەندروستی بە plus4ی راگەیاند: ئەو 7 کەسەی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی داقوق هەمویان بە چەقۆ بریندارکراون.
وتیشی، دۆخی تەندروستی دووانیان ناجێگیرەو گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک.




