تێچوی جەنگ
Plus4
berî 52 deqîqe

تێچووی جەنگی ئەمریکا دژی ئێران 43 ملیار دۆلاری تێپەڕاند


بەپێی دواین راپۆرتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ ئەندامانی کۆنگرێس تێچووی جەنگ دژی ئێران تا رۆژی 3ی ئەیلول گەیشتوەتە 43.6 ملیار دۆلار .

ئاژانسی ئەسوشید پرێس دەڵێت، ئەمە تەنها تێچووی جەنگەکەیە لەڕووی سەربازیەوەو ئەمریکا جگە لەوە چەندین سەربازی لەو جەنگە کوژراون و برینداربوونە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەم تێچووە زۆرە کاریگەرو فشارێکی زۆری بۆ سەر کۆمارییەکانی ئەمریکا دروستکردووەو پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکانی لە هەڵبژارنی  تازەکردنەوەی ناوەراستی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر کۆمارییەکان دەربکەوێت.