بنزین
Plus4
berî 38 deqîqe

هۆکاری قەیرانی بەنزین ئاشکرابوو


باسم محەمەد وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق بۆ ئەوەی جیاوازی کەمی بەنزین پڕبکاتەوە پێویستی بە هاوردەکردنی 5 ملیۆن لیتر  بەنزینی رۆژانە هەیە.

وەزیری نەوت کە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بوو بۆ تاوتوێکردنی هۆکارەکانی قەیرانی بەنزین وتیشی ، عێراق ئێستا رۆژانە 37 ملیۆن لیتر بەنزین لەنێو خۆدا بەرهەم ئەهێنێت و پێویستی بە 5 ملیۆن لیتری دیکە هەیەو دەبێتە لە دەرەوە هاوردەی بکات، بەڵام بەهۆی دۆخی ناجێگیری ناوچەکەوە هاوردەکدرنی بەنزین قورسەو بەئاسانی ناگاتە سنورەکانی عێراق.