plus4
پێش ٢ ساڵ
راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بەدیلگرتنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی رۆژهەڵات:
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان
دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە
ئاگادارتان دەکەینەوە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماو برادۆست-ی سەر بە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.
سەبارەت بەم ڕووداوە ،لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی