Plus4
berî 1 saet
پێدانی قەرزی 5 ملیۆنی و 10 ملیۆنی بە خەڵکی کەرکوک دەدرێت
پەرلەمانتار دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرایەنی عێراق بە plus4ی راگەیاند: لەكۆبونەوەمان لەگەڵ بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین جەختم کردەوە لە سوودمەندبوونی خەڵکی پارێزگای کەرکوک لە سەرجەم خزمەتگوزارییە دارایی و بانکییەکان، بەتایبەت پێدانی قەرزی 5 ملیۆنی و 10 ملیۆن دیناریی لەلایەن ئەو دوو بانکە بە هاوڵاتییان و ئاسانکاریی تەواو بۆ خەڵک تا بتوانن سوودمەندبن.
وتیشی، قەرزەكە بەهەموو هاوڵاتییەك دەدرێت جا فەرمانبەر بێت یاخود نا، گرنگ بپێشكەشكەشكردنی فەرمانبەرێكە بۆ دەستەبەری دارایی.
لەرێگەی plus4 ئامادەیی خۆی نیشاندا هەر هاونیشتیمانییەک لەم ڕووەوە ئاستەنگی بۆ دروستکرا ئاگاداریان بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، بەتایبەت ئەو خێزانانەی نەخۆشیان هەیە بە نووسراو ئاگادارمان بکەنەوە دەیبەینە لای وەزیر بۆ ئاسانکاریی لە پێدانی قەرزەكە.




