پەروەردەی کەرکوک
Plus4
berî 1 saet

پەروەردەی كەركوك لەبارەی کەمی مامۆستا هاتەدەنگ


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوك لەبارەی قەیرانی كەمی مامۆستا لەبەشێكی قوتابخانەكان هاتەدەنگ و لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت: لاریمان نییە لەچارەسەركردنی دۆسییەكە و ئامادەین قوتابخانەكانی سەرەتایی و ناوەندی لەیەكتر بدەین و ئەو قوتابخانانەش دابخەین كە تەنها 20 قوتابی هەیە و مامۆستاكانی لەژمارەی قوتابییەكانی زیاترە.

دەشڵێت: ئامادەین مامۆستایانی زیادە بەسەر ئەو قوتابخانانەدا دابەشبكەین كە پێویستیانە بەڵام دەبێت لیژنەی پەروەردە لەبڕیارو رێوشوێنەكاندا پاڵپشت و هاوبەش بێت چونكە ئەگەر بمانەوێت ئەو دۆسێیە چارەسەر بكەین ئەوە بەدڵ خەڵكانێكی زۆر نابێت.

داواش دەكات هەمووان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا و دوور لەدروشمی نەتەوەیی و حزبی، هاوكار و هەماهەنگ بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كە لەبەرژەوەندی خوێندكارە.