درستگیرکردن
Plus4
berî 1 saet

ئەو ئەفسەرەی هێرشی کردە سەر هاوڵاتییە کوردەکە دەستگیرکرا


دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی سەپای عێراق لەگوندی یاروەلی هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی کوردو برینداریانکرد، ئەفسەرێک و سەربازێک دەستگیرکران و رادەستی پۆلیسی کەرکوک کران.

گوندنشینەکە ناوی ( جواد حەمید ) تەمەن 32 ساڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئەفسەرێک و چەند سەربازێکەوە لەنێو ماڵی خۆی لەگوندی یاروەلی هێرش کراوەتە سەری و بە چوار فیشەک بریندارکرا.

لەلایەن فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقەوە، ئەفسەرەکەو سەربازێک کە بەهێرشەکە تۆمەتبارن دەستگیرکراون و رادەستی پۆلیسی کەرکوک کراون.

سوپای عێراق ئامادەیی خۆیشی دەربڕیوە بۆ هەموو هاوکارییەکی بریندارەکە و دانیان بەهەڵەی ئەفسەرەکەشیاندا ناوە.