plus4
پێش ٢ ساڵ
دوای ئەوەی كەناڵەكانی نزیك لەپارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویانكردەوە، بەتۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك بەناوی ( عومەر ) لەقەرەهەنجیر، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ( وەهاب هەڵەبجەیی ) دەرچووە.
سۆران نامیق برای قوربانییەكە لەلێدوانێكی تایبەتدا بە plus4ی راگەیاند: ئەو هەواڵەی رووداو لەزاری ئێمەوە بڵاویكردووەتەوە راست نیە و نازانین لەسەر چی بنەمایەك هۆنیانەتەوە، پەیوەندیشمان بەكەناڵەكەوە كردووە وەڵامیان نەداینەوە.
وتیشی، عومەر-ی برام لە 11/11/2020 لەئۆپراسیۆنێكدا لەناحیەی قەرەهەنجیر كوژرا، ئەو كات سكاڵامان لەسەر فەرماندەی ئەو مەفرەزەیە تۆمارکردووە کە رۆژی روداوەكە لەئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەئەرکدا بوە بەبێ ناوهێنانی کەسیش، لەرابردوو و ئێستاش ناوی وەهاب هەڵەبجەیی لەو دۆسێیە نەهێنراوە.
برای قوربانییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هیچ سكاڵایەكیان لەسەر وەهاب هەڵەبجەیی نییە و گومانشیان لێی نیە، ئەگەر بشیانزانیایە ئەو لەپشتی روداوەكەیە ئەوە بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ دەیاندایە دادگا و لەهیچ كەسێكیش سڵناكەنەوە.