plus4
پێش ٢ ساڵ
دەزگای دژەتیرۆری عێراق راگەیاندراوێکی لەبارەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەی ئەمڕۆی چیای قەرەچوغ دژ بەتیرۆریستانی د١عش بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت: لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ئەرکێکی هاوبەشمان ئەنجامدا بۆ رێگری لەدزەکردنی تیرۆریستان لەنێوان خاڵە هاوبەشەکانمان.
دەشڵێت: ئۆپراسیۆنەکە لەچوارچێوە هاوئاهەنگی نێوان بەغدا و هەرێمە بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و ئاڵوگۆڕی زانیارییە هەواڵگرییەکان بەپێی تێگەیشتنە هاوبەشەکان بۆ تێکشکاندنی تیرۆریستان