
plus4
پێش 5 ڕۆژ
مەزڵوم کۆبانێ داوای هەرێمێکی سەربەخۆی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان دەکات
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) داوای ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی کردووە بۆ کوردانی سوریا کە هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بێت.
ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردوەتەوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا داوای هەرێمێكی سەربەخۆی هاوشێوە هەرێمی كوردستانی عێراقی کردووە.
هاوکات رەتیکردووە هێزەکانی سوریای دیوکرات (هەسەدە) هەڵبوهشێنێتەوەو رایگەیاندووە ، دەکرێت هەسەدە بەشێک بێت لە سوپای سوریا، بەڵام پارێزگاری لێ بکرێت و تێکەڵکردنی تەواوی لەگەڵ سوپای سوریا رەتکردوەتەوە.