plus4
پێش ٢ ساڵ
یەکەم: دەرکردنی پاشماوەی داگیرکاران بە ڕێگای دیبلۆماسیی.
دووەم: بەڵێن بە گەل بدەن حکومەتی داھاتویان وەک ئەوانەی پێشوو نەبێ، تۆبەکردن لەبەردەم خودا و لێپێچینەوەی گەندەڵکاران بە ئاشکراوبێ دودڵی. داوا لە فراکسیۆنی شیعەکان دەکەم تۆبە بکەن لە بەردەم خوداو سزای گەندەڵەکانیان بدەن لە ژێر سیستمێکی پاک و دادپەروەر.
سێیەم: من نوێنەری مەرجەعییەت نیم، بەڵام وەک دەزانن مەرجەعییەت دەرگای خۆی داخستووە لەبەردەم سیاسەتمەداران بەبێ ڕیزپەڕ،داوای لێبوردن لە مەرجەعییەت بکەن.
چوارەم: زۆربەتان باوەڕتان بەوە نییە خۆشەویستی نیشتمان بەشێکە لە باوەڕ بۆیە ئاڕاستەکەتان دەرەکییە، داوا دەکەم بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ دەرەوە بکرێت کە ئەوان مامەڵە لەگەڵ عێراق دەکەن.
پێنجەم: ناکرێ حکومەتێکی بەھێز پێکبھێنرێ بە ھەبوونی چەک و میلیشیای ھەڕەمەکی و دەبێت سەرجەمیان ھەڵبوەشێنرێنەوە.
شەشەم: حەشدی شەعبی ڕێکبخرێت و یەکڕیز بکرێت بۆ پاراستنی ئابڕووی و دوور بخرێتەوە لە پشکپشکێنەو دەستوەردانی دەرەکی و دوربخرێنەوە لە بازرگانی و سیاسەت.
حەوتەم: تاقیکراوە تاقی ناکرێتەوەو لەسەرئەوە بەردەوامین، چونکە ستەمکار بەردەوام دەبێ و نامانەوێ نیشتمان بفرۆشرێ و سپایکەرو تاوانەکان و ملکەچ بوون بۆ ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا دووبارە بکرێتەوە.
ھەشتەم: سوپاو پۆلیس بپارێزرێن لە ھێرشی ناوخۆ و دەرەوە.
نۆیەم: گرنگیدان بە دانیشتوانی ناوچە ڕزگارکراوەکان و لێپرسینەوە لە بازرگانە گەندەڵکارەکان و بونیادنانەوەی ناوچەکان.
دەیەم: شەھیدەکانی دەستی تیرۆرو داگیرکاریی و خۆپیشاندەران گرنگییان پێبدرێ و مافەکانیان پێبدرێت. قسەکانمان درێژەی دەبێت ئەگەر ژیان درێژەی ھەبێت.