plus4
پێش ٢ ساڵ
سەنتەری فیزای تورکیا لەعێراق بڵاویکردەوە، نرخی پێدانی فێزای وەڵاتەکەیان لەعێراق گۆڕانکاری بەسەردێت و لە16ی ئەم مانگەوە بۆ 60 دۆلار بەرزدەبێتەوە، پێشتر نرخی فیزا 50 دۆلاربوو.
خاوەن یەکێک لەنوسینگەکانی گەشتووگوزار لەکەرکوک بە plus4ی راگەیاند: لەسەنتەری پێدانی فیزای تورکیا، پێشتر 50 دۆلار بۆ فیزا وەردەگیرا لەگەڵ 75 دۆلاری دیکە بۆ بیمەی تەندروستی و کۆپی مامەڵەکان کۆی گشتی 125 دۆلاربوو، لە16 ی مانگەوە ئەو نرخە دەبێتە 135 دۆلار، واتا 10 دۆلار زیادەکات.