سدر
plus4
پێش ٢ ساڵ

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لەتویتێكدا سێ خاڵی راگەیاند:

 

1/ نوێژی هەینی، خوداپەرستیە و پابەندبن بە سیستم و بڕیارەكان، هەوڵ دەدەم خۆم بەرنوێژیتان بكەم ئەگەر نەشمتوانی، ئەوە كەسێك بەنوێنەرایەتی خۆم دەنێرم.

 

2/ وەڵامی دزەكردنی ئەو دەنگانە مەدەنەوە، ئێمە هیچ قورساییەكی بۆ دانانێین.

 

3/ دەنگی هەینی لەناڕەزایەتییەكانی دیكە بەرزترە.. منیش ناچمە هیچ ئاشوبێكی دیكەوە... بژاردە لای گەلە و منیش وەك چۆن لەرابردوو پاڵپشتیان بوم، لەرۆژانی داهاتوویشدا پاڵپشتم ئەگەر پێویستیكرد لەپێناو سەركەوتنی چاكسازیدا راوەستین.