فواد حسێن
plus4
پێش 3 کاتژمێر

فوئاد حسێن؛ وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: لەئێستادا لێكگەیشتن هەیە لەبارەی ڕادەستكردنی نەوت بە بەغدا بەڵام چارەسەرەكە كاتیيە

وەزیری دەرەوەی عێراق، لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ كەناڵی شەمس ڕایگەیاند: كورد لەسەر بنەمای دەستوور لێكدانەوە بۆ كێشەكان دەكات، لەئێستاشدا لێكگەیشتنێكی ڕوون هەیە لەبارەی ڕادەستكردنی نەوت بە بەغدا، بەڵام چارەسەرەكە كاتییە.

جەختیکردەوە کەچارەسەری هەمیشەیی دەبێت لەڕێی یاسای نەوت و غازە بێت، ئەم چارەسەرەش تاكۆتایی ئەمساڵە.

وتیشی: لەڕووی دەستورییەوە كاری بەغدا نییە مووچە بدات بەفەرمانبەرانی هەرێم، دەبێت پشكی هەرێم بنێرێت و ئەوە كارە پەیوەستە بەحكومەتی هەرێم.

ڕوونیشیکردەوە: ئەوەی بەغدا دەیكات، دەستدرێژییە بۆسەر دەسەڵاتەكانی هەرێم، دەبێت لەبوودجەی ساڵی داهاتوودا رێكبخرێتەوە.