ڕێکەوتی عێراق و ئێران
Plus4
پێش 9 کاتژمێر

ئێران و عێراق لەبارەی سنوورەکانیانەوە لێكتێگەیشتنی ئەمنییان سنورەكانیان ئیمزا كرد

 

 

محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی ئیمزاكردنی لێكتێگەیشتنێکی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێرانی كرد.

 

یاداشتنامەکە هەریەک لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە بەغدا، واژۆیان كرد.

 

لەوبارەیەوە نووسینگەی سودانی بڵاویکردەوە: لێكتێگەیشتنەكە تایبەتە بەهاریكاری ئەمنی لەسنوورە هاوبەشەكانی هەردوو وڵات.

 

دواهەمین ڕێككەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێرانیش لەڕۆژی 19ی ئازاری ساڵی 2023 واژۆكرا.