
Plus4
پێش 14 کاتژمێر
کەرکوک.. کاندیدێکی پارتی لەهەڵبژاردن دوورخرایەوە
ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق، لیستی ناوی کاندیدانی دوورخراوەی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە.
لیستەکە 65 ناوی کاندیدی دوورخراوەی لەخۆگرتووە کە دووان لەوانە لەکەرکوکن.
یەکێک لەو کاندیدانە کوردەو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو بۆ هەڵبژاردنەکە، کاندیدە دوورخراوەکە ناوێکی دیارە لەکەرکوک، ئەویش کامیل عەبدوڵڵا یاخوود (کامیل ساڵەیی)یە کە قائیمقامی پێشووی ناوەندی کەرکوک بوو.
دوورخستنەوەی (کامیل ساڵەیی) بەپێی بڕگەی 3ی ماددەی 7، لەیاسای ژمارەی 12ی هەڵبژاردنی ساڵی 2018ی هەموارکراو.
ماددەکە تایبەتمەندە بەو کەسانەی سزا دراون بەتاوانێک یاخوود بەکەتنێک گەندەڵییەکی ئەنجامدابێت، تەنانەت ئەنجامدەری هەریەک لەو تاوانانە گەر لێبووردنی گشتیش بیگرێتەوە، لەهەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.