دانا غاز
Plus4
پێش ڕۆژێک

دانا غاز: بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن كۆمپانیاكەمانەوە 75% لەسەد بەرزبووەتەوە

 

 

كۆمپانیای دانا غاز، ڕاپۆرتی نیوەی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوەو تیایدا دەڵێت: داهاتی كۆمپانیاكە لەئەمساڵدا 171 ملیۆن دۆلار بووە.

 

كۆمپانیاكە، ئاستی بەرهەمهێنانیان لەكێگەی كۆرمۆر بەبەرزی ماوەتەوەو لەڕۆژێكدا 500 ملیۆن پێ سێجا غازی تێپەڕاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەو بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بوون. 

 

كۆمپانیاکە لەئێستادا سەرقاڵی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆرە، كارەكانیان بەخێرایی ئەنجامدەدرێت و دەشڵێن پرۆژەكە زووتر لەو وادەیەی بۆی دیاریكراوە تەواودەبێت، بەتەواوبوونی پرۆژەكەش ئاستی بەرەهەمهێنانی غاز بەڕێژەی 50% بەرز دەبێتەوە. 

 

لەڕاگەیاندراوەكەدا کۆمپانیاکە باس لەکێڵگەی چەمچەماڵیش كراوە، لەئەمساڵدا كۆمپانیاكە بەبڕی 160ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانی كردووە لەو كێلگەیەدا، ئامانجیشیانە بەرهەمهێنانی 75 ملیۆن پێ سێجا غازە لەڕۆژێكدا، بەراورد بەساڵی 2017یش ئاستی بەرهەمیان 75% بەرزبووتەوە.