پارەی گەندم
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

تائێستا بڕی پێنج ملیۆن تۆن گەنم لەجوتیاران وەرگیراون

 

 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشكرایكرد: ئەم وەرزە زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن گەنمیان لەجوتیاران وەرگرتووەو ئەو گەنمەی ئێستاش ئەمباركراوە، تاساڵی 2027 تەواوی پێویستییەكان دابیندەكات.

 

ئەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێت: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بەتەرخانکردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکان بەسەر جوتیاراندا بۆ ئەو بڕە گەنمەی کە لەوەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵدا لەسایلۆکان ڕادەستکراون.

 

٧غورەیری جەختیکردەوە کە ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی گرنگیدانی حکومەتە بۆ بەهێزکردن و هاندانی جوتیاران بۆ بەردەوامبوون لەبەرهەمهێنان.