بافڵ
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆری کرد.

 

 لە وتەیەکدا وتووێتی: شانازی هەموومان بووە کە کورد خاوەنی هێزێکی وەها تۆکمە و بەدیسپلینی سەربازییە کە نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان و عیراق، بەڵکو لە رۆژئاوای کوردستانیش بە نوێنەرایەتیی کورد رۆڵی گرنگی لە رووبەڕبەڕووبوونەی تیرۆر بینیوە. ئەمڕۆش ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانتان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە عیراقییەکان شایەتی بۆ ئازایەتی و قارەمانیتان دەدەن و ئێمەش شانازیتان پێوەدەکەین.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی مەشق و راهێنان و هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان کردووەتەوە و رێنمایی پێدان کە وەکو یەک تیمی هاوبەش هەمیشە ئەرکە نیشتمانییەکان رابپەڕێنن. دەستی پۆڵاین بن بۆ تیرۆریستان و دوژمنان و دەستی ئاشتی بن بۆ ئارامی و پاراستنی وڵاتەکەمان.