
Plus4
پێش 12 کاتژمێر
🔻ئەمنی نیشتیمانی عێراق یەکەم وێنەی ( عەجاج )ی بەدەستگیرکراوی بڵاوکردەوە
ئەمنی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی ( عەجاج )ی بەفەرمی بڵاوکردەوەو دەڵێت: شەش مانگە چاودێری دەکەین تاوەکو لەلایەن مەفرەزەکانی ئەمنی نیشتمانی موسەنا بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمنی باشوری سەڵاحەدین توانرا لەتکریت دەستگیری بکەین.
دەشڵێت: دەستگیرکراوەکە ناوی ( عەجاج ئەحمەد حەردان )ـــە، ناسراوە بە بە حەجاجی نوگرە سەلمان، ئەفسەری ئەمنیی گرتووخانەی نوگرە سەلمان بوە.
ئەمنی نیشتمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە عەجاج چەند پۆستێکی هەبوە لەوانە ( ئەفسەری کەرتی رومێسە، کەرتی نەجمی، کەرتی هیلال، کەرتی بەسیە و دوواجاریش لەنوگرە سەلمان بووە).
لەراگەیەندراوەکەدا، دەستگیرکراوی ناوبراو بە ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی و کوشتن و ئەشکەنجەدان و تاوانی دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار دەکات.
ئەمنی نیشتمانی دەڵێت: کەسوکاری عەجاج بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە تۆمەتبار مردووە، بەڵام لەرێگەی توانای هەواڵگری و شیکردنەوەی زانیارییەکان تووانرا شوێنەکەی لەپارێزگەی سەڵاحەدین دەستنیشان بکرێت و دەستگیر بکرێت.
کەمێک پێش ئێستا نوسینگەی رۆژنامەوانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاویکردەوە کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بونە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری گەورە و داواشیکرد رزگاربوانی نوگرە سەلمان سکاڵا تۆمار بکەن.